بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ پاپا فرانسیس سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان، داوایکردووە کە ئەو کەسایەتییە توانای خۆی بۆ پێشگرتن لە بەردەوامی دەسدرێژی نامرۆڤانەی ڕژێمی زایۆنیستی، جێگیرکردنی ئاگربەست و ئاشتی و ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ ناردنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ زیانپێگەیشتووانی شەڕ بەکار بێنێت.
پەیامەکەی پزیشکیان لە لایەن سەرۆکی ڕێکخراوی کەلتور و پەیوەندییە ئیسلامییەکان ڕادەستی پاپای ڤاتیکان کراوە.
نامەکە لە پەراوێزی سەردانی شاندێکی ئێرانی بۆ بەشداری لە دوانزەیەمین خولی وتووێژی ئایینی ناوەندی وتووێژی ئایین و کەلتورەکانی ڕێکخراوی کەلتور و پەیوەندییە ئیسلامییەکان و ناوەندی وتووێژی ئایینەکانی ڤاتیکان ڕادەستی سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان کرا./.