بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیمۆن واڵترز باڵیۆزی بەریتانیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاندووە کە لەناوبردنی حەماس مسۆگەر نابێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە گوشارە سەربازییەکان نابێتە هۆکاری لەناوچوونی حەماس.
واڵترز ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانەی داوای بەردەوامی شەڕ تا لەناوچوونی حەماس دەکەن، خۆیان فریو دەدەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەوان ئەنجامێکیان دەوێت کە هیچ کات بەدی ناکرێت و پێویستە تەل ئەبیب هەوڵەکانی لە سەر گەڕاندنەوەی دیلەکان چڕ بکاتەوە./.