بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵی کوژرانی سەربازێکی لە کەتیبەکانی کەفیر و برینداربوونی سەربازێکی دیکە لە شەڕ و پێکدادانەکانی باکوری غەززە ڕاگەیاند.
هەروەها ڕادیۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە جەبالیای باکوری غەززە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی 27 ئەندامی ئەو سوپایە.
بە پێی ئامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 800 ئەندامی ئەو سوپایە کوژراون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای داگیرکاری زایۆنیست ئاماری ڕاستەقینەی زیانەکان بڵاو ناکاتەوە./.