بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە وتاری ڕۆژی پێنج شەممەی خۆی بە ئاماژە بە پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ڕۆژئاوا لە ئاژەڵە دڕندەکانی دارستانەکان دڕندەترە و پێشینەی تاوانەکانی، کوشتاری ملیۆنان کەسە بە خراپترین شێواز.
ناوبراو وتی: هەندێک ئەوەیان لەبیرکردووە کە پێشینەی مێژوویی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، پێشینەی تاوانە ترسناک و کارەساتبارەکانە. ئەوەی زایۆنیستە دڕندە و تاوانبارەکان سەبارەت بە ئازادی، مافی مرۆڤ و شارستانیەت باسی دەکەن، ناونیشانێکی زەق و فریودەرن کە لایەنگرانی زایۆنیسم بانگەشەیان بۆ دەکەن.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: حکومەتی ئەمریکا لە سەرەتاوە لە سەر بنەمای تاوان بنیات نراوە و بە هاوبەشی سەرەکی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەیەکانی ڕابردووەوە تا ئێستا دادەنرێت./.