بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەر یەک لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یوئاف گاڵانت وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی دەرکرد.
لە بەیاننامەیەکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە نتانیاهۆ و گاڵانت تاوانیان کردووە و لە برسێتی وەک چەکێک لە دژی دانیشتووانی کەرتی غەززە کەڵکیان وەرگرتووە، هەروەها تاوانەکانیان لە دژی فەڵەستینییەکان بریتییە لە کوشتن، ئازارگەیاندن و کردەوەی دژە مرۆیی.
لە کاتێکدا کە 412 ڕۆژ بە سەر شەڕی غەززەدا تێپەڕ دەبێت، ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە لە تاوان و کۆمەڵکوژی دژ بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە./.