بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی سەمای فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە دوو پەیامنێر بە ناوەکانی عەبدولڕەحیم تەهراوی و مەحمود خەتیب لە هێرشەکانی چوارشەممەی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی بۆ باکوری غەززە شەهید بوون.
زایۆنیستەکان پەیامنێرێکی دیکەیان بە ناوی تۆفیق سەید سەلیم دەستبەسەر کردووە.
بەمەش لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا 192 پەیامنێر لە ئاکامی هێرشەکانی سوپای ڕژیمی زایۆنیستی بۆ کەرتی غەززە شەهید بوون.
ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕێگری لە ڕووماڵی تاوانەکانی لە کەرتی غەززە و لوبنان، بەردەوامە لە شەهیدکردنی بەئەنقەستی پەیامنێران و چالاکوانانی میدیایی./.