بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس زەیدی سەرکردە لە کەتیبەکانی سەیدئەلشوهەدای عێراق ڕایگەیاند کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتە هۆی بەهێزبوون و بەردەوامبوونی هەڵوێستی گرووپەکانی خۆڕاگری و پتەوبوونی یەکڕیزی گۆڕەپانەکان و ئەمەش پیشاندەری هێز و بەردەوامی بەرەی خۆڕاگرییە لە ناوچەکە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی پشتیوانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق ئامادەیی تەواویان بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی هەیە.
زەیدی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە و بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانی، هەوڵی پەرەپێدانی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەدات./.