بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە میانەی بەڕێوەچوونی مانۆڕێکی سەربازی لە پارێزگای خوزستان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە قەیرانی سیاسی و دابڕانێکی ڕەهادایە، بەرپرسانی ئەم ڕژێمە چیدی ناتوانن بە ئازادانە گەشت بکەن، ئەمە ئەو مەرگە سیاسییەیە کە ساڵانێکە چاوەڕێی دەکەین.
ناوبراو بە ئاماژە بە بڕیاری دەستگیرکردنی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یۆئاف گاڵانت وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە، وتی: بۆ یەکەم جار سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وەک تاوانباری شەڕ ناسێندران و ئەمەش هێمای هەڵوەشانەوە و مەرگی سیاسی ڕژێمی داگیرکارە.
سەلامی وتی: ئەمڕۆ بزوێنەری جوڵەی خۆڕاگریی ئیسلامی داگیرساوە و داهاتوویەکی پڕ لە سەرکەوتنی زیاتر لە بەرامبەر زوڵم و زاڵمان لە بەردەم ئێمەدایە./.