بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی هەینی 22 ی تشرینی دووەمی 2024، یاری کۆتایی پێشبڕکێی تۆپی پێی حەوت کەسیی 2024 ی جیهان لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
لە یاری کۆتاییدا هەڵبژاردەکانی ئێران و ئۆکراینا ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە و هەڵبژاردەی ئێران بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بە دەست هێنا و بووە قارەمانی جیهان.
هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2024 دا سەرجەم ڕکابەرەکانی تووشی شکست کرد و بە بێ هیچ دۆڕان و یەکسانبوونێک گەیشتە قارەمانی جیهان./.