بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع هەواڵی هێرشێکی نوێی هێزە چەکدارەکانی یەمەنی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بنکەی سەربازی ئاسمانیی نواتیم لە ناوچەی نەقەب لە باشوری فەڵەستینی داگیرکراو کراوەتە ئامانج.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ئەو بنکە سەربازییە بە مووشەکی بالستی سەروی دەنگی فەڵەستین – 2 کراوەتە ئامانج و بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکانی یەمەن بە ئامانجی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکرێت./.