بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی سەربازیی نزیک لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگریی عێراق بە ماڵپەڕی بغداد الیوم ی ڕاگەیاندووە کە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر ئەم وڵاتە بە گەورە پیشان دەدرێت، گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی حکومەت لەم پێناوەدا بابەتێکی ئاساییە و نابێت ئەم بابەتە گەورە بکرێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە هێشتا ڕوون نییە کە ڕژێمی زایۆنیستی هێرش دەکاتە سەر عێراق یان نیە، بەڵام ئامادەیی بۆ بەئامانجگرتنی هێزەکان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە هەیە و ئەمریکا لەم ڕووەوە تووشی سەرسوڕمان دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا لە هێز و توانای گرووپەکانی خۆڕاگری تێدەگات و لە شەڕی غەززەدا ئەم گرووپانە کەڵکیان لە توانای خۆیان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی وەرنەگرتووە./.