بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنج شەممە 21 ی تشرینی دووەمی 2024 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یۆئاف گاڵانت وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی بە تاوانی ئەنجامدانی تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەرکرد کە ئەمەش خاڵێکی وەرچەرخانی مێژووییە لە خەباتی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی تا سەرکردەکانی ئەو ڕژێمە لە بەرامبەر تاوانەکانیان وەڵامدەرەوە بن.
بۆ سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کۆتایی بە چەندین دەیە پارێزبەندی لە سزادان کۆتایی دێنێت و ئەوەی کە ڕەخنەگران بە قەڵغانی پارێزبەندی لەمێژینەی ڕژێمی زایۆنیستی ناوی دەبەن، کۆتایی پێدێنێت و وەک چاوەڕوان دەکرا بنیامین نتانیاهۆ بڕیارەکەی ئیدانە کرد و بە دژە جولەکە ناوی بردووە.
لێرە بە دوا، ئەوان توانای سەردانیکردنی 124 وڵاتی ئەندام لە دیوانی دادی نێودەوڵەتییان نابێت کە بەریتانیا و ئەورووپاش لە خۆ دەگرێت، ئەگەر نتانیاهۆ و گاڵانت سەردانی ئەو وڵاتانە بکەن ڕوبەڕوی مەترسی دەستگیرکردن دەبنەوە. هەر بۆیە ئەم بڕیارە تاقیکردنەوەیەکی گرنگە بۆ ئەو 124 وڵاتەی جیهان کە لە ڕووی یاساییەوە دەتوانن سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی دەستگیر و ڕادەست بکەن. ئەگەر ئەو 124 وڵاتە هەنگاوی وەها نەنێن یاسای نێودەوڵەتی تەنیا بابەتێکی ڕواڵەتییانەیە و ناوبانگەکەی لاواز دەکەن و موڵەتی ئەوەش بە وڵاتان و لایەنە بەهێزەکان دەدەن کە دادپەروەری بە بێ سزادان پێشێل بکەن.
سەید هادی سەید ئۆفۆقهی شارەزا لە کاروباری ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا سەبارەت بە دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەمریکا وەک هەمیشە لە پێناو پشتیوانیکردن و هاوبەشی تاوانەکانی زایۆنیستەکان، دژی بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی وەستایەوە و تەنانەت هەڕەشەی سزادانی لەو دادگایە کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پشتیوانی سیاسی، سەربازی، یاسایی و دارایی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی وتی: زایۆنیستەکان وایاندەزانی کە لە سەروی یاسادان و لە سەر تاوان و کۆمەڵکوژییەکان لێپرسینەوەیان لە گەڵدا ناکرێت و بەم هۆیەوە لە دەرکردنی ئەو بڕیارەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە جۆرێک تووشی سەرسوڕمان بوون.
سەید ئۆفۆقهی وتی: ئەم بڕیارە کاردانەوەیەکی زۆر باشی لە وڵاتان و ڕای گشتی جیهاندا هەبووە و تا ئێستا 150 وڵات بڕیارەکەیان پەسەند کردووە. قۆناغی دووەم ئەوەیە کە کام وڵاتان ئامادەن بڕیارەکە جێبەجێ بکەن و ئەگەر نتانیاهۆ دەستگیر بکەن، دادگایی دەکەن یان ڕادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکرێت.
ناوبراو بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بە سەرکەوتنێکی یاسایی و دادوەری و مرۆیی بۆ گەلی فەڵەستین و لایەنگرانی خۆڕاگری ناو برد و وتی: بە پێی ئەم حوکمە ئەفسانە زوڵملێکراوی کە زایۆنیستەکان ساڵانێکە لە پرسی هۆلۆکۆستدا دەیگێڕنەوە، بە جۆرێک لەناوچووە.
سەید هادی سەید ئۆفۆقهی بە ئاماژە بەوەی کە کاردانەوەی ڕای گشتی لە بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای لاهای ئەرێنی بووە، چەشنێک لە ئاڵۆزی و ناسەقامگیری دەروونیی بۆ سەرکردەکانی زایۆنیست درووست کردووە و لە ڕاستیدا ئەوان مەترسی دەستگیرکردنیان لە سەرە./.