بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لاریجانی لەو وتووێژەدا بەرامبەر بە ئەمریکییەکان ڕایگەیاند کە ” (ئەمریکا) بەو ئەزموونەتان بۆ پاشگەزبوونەوەی ئێران و دەزانن کە سەر ناگرێت، هەربۆیە دوو ڕێگاتان زیاتر لە بەردەمدا نییە، یەکێک بۆ هەمان ڕێکەوتنی پەسەندکراوی ناوەکی بگەڕێنەوە، ئێران هەموو کات بە ئێوەی ڕاگەیاندووە کە هەڵەکانتان چارەسەر بکەن، ئەڵبەت زیانەکانی ئێمەش دەبێت بە شێوازێک دابین بکەن.
ڕێگای دیکەش ئەوەیە کە ئەگەر ئەمەتان قبووڵ نییە، لە بەر ئەوەی کە بیستوومە حکومەتی نوێی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەو ڕێکەوتنەی ناوەکیی بە تەواوی قبووڵ نییە و لە بەرژەوەندی ئێراندا بووە، باشە وەرنە سەر بابەتی نوێ: ئێوە دەڵێن ئێرانێکی ناوەکیمان قبووڵ نییە، بەرەو چەکی ناوەکی نەڕوات کێشەی نییە. ئێمە پیتاندنی یورانیۆممان لەم ئاستەدا هەیە، وەرن ڕێکەوتن بکەن کە ئێران چەندین مەرجی هەیە، ئێمە بە پێی ئەزموونی خۆمان بەرەو بۆمبی ناوەکی ناڕۆین بەڵام مەرجمان هەیە، ئێوە مەرجەکان قبووڵ بکەن. ئێمە قەد ئامۆژگاری ئەوە ناکەین درێژە بە هەڵسووکەوتی هەڵەتان بدەن، بەڵام ئەمە یەک چارەسەرە، وەرن کەڵک لەم چارەسەرە وەربگرن “./.