بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی سەبارەت بە دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشووی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتیییەوە، وتی: لە چواردەمانگەی کۆمەڵکوژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە غەززە کە تێیدا گەورەترین تاوانی نێودەوڵەتی کراوە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە ئاکامدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبارە سەرەکییەکە، واتە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یۆئاف گاڵانت وەزیری پێشووی شەڕی ئەو ڕژێمە دەرکرد.
ناوبراو وتی: بڕیارەکە دەبوو دانی بە تاوانی کۆمەڵکوژیدا بنایا کە بۆ هەموو جیهانیان بابەتێکی ئاشکرایە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەین و دەبێت کۆتایی بە پارێزبەندی ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی بهێندرێت.
بەقایی وتی: جێبەجێکردنی بەپەلە و تەواوی ئەم بڕیاری دەستگیرکردنە دەتوانێت کارامەیی سیستەمی دادی نێودەوڵەتی پیشان بدات و دەبێت ڕێگری لە بەلاڕێدابردنی بڕیارەکەش لە لایەن ئەمریکاوە بکرێت./.