بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە دانوستانی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتی نەوت، گوزارشت لەوە دەکات کە هەر دوو لا لە داهاتوویەکی نزیکدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکەنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشە وتی: بەندەری گەورەی فاو خاڵی دەستپێک و کۆتایی ڕێگای گەشە دەبێت، لە بەر ئەوەی کە دەرفەتی گەیشتنی بەرهەمەکان لە ڕێگای وشکانی و هێڵی ئاسنەوە بە بازاڕەکانی جیهان دابین دەکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە گەشەی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئەنکەرە و بەغدا، کێشە ئەمنییەکان ئاسانتر بەرەو چارەسەر دەبات و گەشەی ئابوری عێراق و وەبەرهێنان لەم وڵاتەدا پێویستی بە پاککردنەوەی لە گرووپە تیرۆریستییەکانە./.