بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: پاڵپشتی لە بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نتانیاهۆ و یۆئاف گاڵانت دەکەم.
ناوبراو وتی: ئێمە وەک جیهانی ئیسلام دەبێت ناکۆکییەکان بەلاوە بنێین و هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت.
ئەردۆغان وتی: گرنگ ئەوەیە کە ئەم بڕیارە بوێرانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لایەن سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە دیوانی دادی نێودەوڵەتی بە مەبەستی دووبارەکردنەوەی متمانەی مرۆڤایەتی بە سیستەمی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ڕێکخراوەکان و میدیا نێودەوڵەتییەکان تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین و لوبنان لەبەرچاو ناگرن.
ڕاشیگەیاند کە ئەو وڵاتانەی بانگەشەی ئازادی و دیمۆکراسی دەکەن، لە جێی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و کوشتاری فەڵەستینییەکان، بە پشتیوانیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی پەرەیان بەم تاوانانە داوە./.