بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم وتی: ناوچەکە لە بارودۆخێکی هەستیاردایە بە تایبەت لە پاش ڕووداوەکانی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 و شەڕ و ڕووخاندنی بەربڵاوی غەززە و کوشتار و کۆمەڵکوژی و برسیکردنی خەڵکەکەی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە.
ناوبراو وتی: زۆربەی ئاماژەکانی شەڕی غەززە و لوبنان پیشان دەدەن کە ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیشتن بە ئامانجەکانیدا شکستی هێناوە.
حەکیم بە ئاماژە بە دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی بنیامین نتانیاهۆ و یۆئاف گاڵانت، ئەو بڕیارەی بە مێژوویی ناو برد./.