بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە وتی: لە گەڵ قایمقامی قەزای پاوە و بەڕێوەبەری ناحیەی نەوسود رێکەوتووین، بە سەردانێک دەچینە ئەوێ، یەکەم ئۆتۆمبێل داخڵی تەوێڵە دەبێت لە رێگای دەروازەی شوشمێ و لە تەوێڵەشەوە یەکەم ئۆتۆمبێل دەچێتە ئەودیو، بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەمە بکرێت.
ناوبراو وتی: بازاڕگەی سازان لە لایەن عێراق و ئێران و هەرێمی کوردستانەوە تەواو بووە، بەڵام ئەو کردنەوەی بازاڕگەیە، مەرز نییە، واتە لە ئێرانەوە کاڵا دێتە نێو هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان کە کاریگەریی ڕاستەخۆی لە سەر قووت و بژێویی خەڵک دەبێت. ئەمە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە هەیە، واتە ئێران یان عێراق بزانن ئەم بازاڕە لە زیانیانە نایکەنەوە.
ئازاد تۆفیق وتی: عێراق و هەرێمی کوردستان و ئێران هەرسێکیان ڕەزامەندییان داوە، تەنانەت بۆ پردەکەیشی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی بۆ دەرچووە و دراوەتە بەڵێندەر، ماوەتەوە ڕەزامەندی و هاوئاهەنگییەک لە نێوان پارێزگاری کرماشان و پارێزگاری هەڵەبجە هەبێت تاوەکو کاری تێدا بکەین./.