بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەک هێلکە نزیکەی ٧٥ کالۆری و ٦ گرام پرۆتین و ٥ گرام چەوری تێدایە، ئەمە جگە لە جۆرەها ڤیتامین و کانزا وەک ڤیتامین A و B12، هێلکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، مەترسییەکانی ئاوی سپی چاو و تێکچوونی چاو کەمدەکەنەوە، پرۆتینی ناو هێلکە یارمەتی بەهێزکردنی ماسولکەکان و تەندرووستی مێشک دەدات.
بەڵام ئەو پرسیارەی کە زۆر کەس دەیکەن دەربارەی هێلکە ئەوەیە کە کەی باشترین کاتە بۆ خواردنی هێلکە، بەیانیان یان ئێواران؟
خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا بژاردەیەکی گونجاوە و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن هەروەها تەندرووستی مێشک باشتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی خۆراکی جیاواز بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکەت بە وزە و تەندرووستییەکی زۆرەوە.
سەبارەت بە خواردنی هێلکە لە ئێواراندا، بەسوودە بۆ وەرزشوانان بەو پێیەی یارمەتیدەرە لە چاککردنەوە و گەشەکردنی ماسولکەکان بە هۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین.
جێگەی باسە دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بێت لە ڕۆژدا هێلکە بخۆیت بە پێی پێویستی خۆت و بە ڕێژەیەکی گونجاو، بەڵام پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا بۆ زیادکردنی وزە و تەرکیزە، ئێوارانیش بۆ بەهێزکردن و چاکبوونەوەی ماسولکەکان و خەوتنێکی ئارامە./.