بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لە ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بە سەرۆکایەتی یەمەن بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی عەرەبی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی عێراق بەڕێوەچوو.
کۆمکاری عەرەبی لەو کۆبوونەوەدا ئیدانەی هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ پەرەپێدانی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانیکردنی عێراقی دووپات کردەوە.
بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی کردووە لە پەیامێکدا بۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و ڕەتکردنەوەی پڕوپاگەندەکانی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕوون بکاتەوە./.