بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە سیاسەتی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هاوکاری و پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دیکە لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندی هاوبەش، ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی هەینی بەڕێوە دەچێت و ئەمەش لە درێژەی وتوویژی نێوان تاران و ئەم وڵاتانەیە لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ڕاستیدا وتووێژەکان لە نیۆیۆرکەوە پلانی بۆ داڕێژرا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە وتووێژی نێوان ئێران و ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە چەندین بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وەک فەڵەستین، لوبنان و دۆسیەی ناوەکی لەخۆدەگرێت. کۆبوونەوەکە لە ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەر چوار وڵات بەڕێوە دەچێت.
چەندین سەرچاوەی میدیایی ڕایانگەیاندووە کە وتووێژی نێوان ئێران و فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا هەینی لە ژنێڤ بەڕێوە دەچێت./.