بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک خۆراک هەن سوودی تەندرووستی زۆریان هەیە کە یارمەتی جەستە دەدات و دەیپارێزێت لە پیربوون، ئەوانیش وەک:
بلوبێری:
تایبەتمەندی بەهێزی دژە پیربوونی هەیە چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەر کە جەستە لە هەوکردن دەپارێزێت.
تەماتە:
یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون دەدات، ڕێگری لە چرچبوونی پێست دەکات.
ئەو خۆراکانەی لە دانەوێڵەی تەواو درووست دەکرێن:
ئەو خۆراکانە زیان بە کۆلاجینی سەر پێستمان ناگەێنن و ڕێگری دەکەن لە پیربوون.
هەنار:
دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو میوەکە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی کۆلاجین لە پێستدا، بەم شێوەیەش ڕێگری دەکات لە چرچبوونی پێست.
چای سەوز:
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینB2کە یارمەتی توندکردنەوەی پێست دەدات، دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی هێڵی ورد یان چرچبوون./.