بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق لە دەفتەری یادەوەری ئەم بۆنەیەدا پەیامێکی بە واژۆی خۆی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە ” پیرۆزبایی لە وەزارەتی دەرەوە، وەزیر، فەرمانبەران و دیپلۆماتکارە بەڕێزەکان دەکەم لە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و بۆ وڵاتی دۆست و برادەر عێراق، ئاسایش، سەقامگیری، پێشکەوتن، ئاسوودەیی و گەشەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو حکومەت و هەر دوو گەل دەخوازم :./.