بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گڵۆپی سەوزی بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەڵکرد.
دەیڤید لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی سەردانی ئەو وڵاتە بکات، یاسا لە بەرامبەریدا جێبەجێ دەکرێت.
پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی پابەندە نێودەوڵەتییەکانی بە پێی یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، جێبەجێ دەکات./.