بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازڵ نەبی ڕایگەیاندووە کە له یاسای بودجه‌ی عێراقدا له ساڵی 2005، ئه‌وكات ڕێژه‌ی 17% بۆ هه‌رێمی كوردستان دانرا، ئاماژهبهوهكرابوو ئه‌م بڕه بودجه‌یه تا ئه‌وكاته‌یه كه سه‌رژمێری گشتی له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، گه‌ر ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم كه‌متربوو بودجه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه و زیاتریش بوو زیاد ده‌كرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پێشتر رێژه‌ی 17%ی بودجه‌ی عێراق وه‌كو پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرابوو، به‌ڵام دواتر پشكه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ 12.67 كه‌مكرایه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجامی سه‌رژمێری گشتی ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم ڕوونبكاتهوه.
ئەو بەرپرسە پێشووەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە سه‌رژمێری ده‌ریده‌خات ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا چه‌ندی ڕێژه‌ی دانیشتووانی عێراقه، بۆیه ئه‌نجامی سه‌رژمێری ده‌بێته بنه‌ما بۆ داڕشتنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق./.