بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غوڵامڕەزا کوشکی وتی: هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق لە دوو خاڵی ئاڵوگۆڕی باشور و ڕۆژئاواوە ئەنجام دەدرێت کە قەبارەکەی بە پێی پێویستی عێراق لە 6 مانگی یەکەمی ساڵدا زیاترە و لە 6 مانگی دووەمدا کەمترە و ئەمەش بە پێی ڕێکەوتنی هەر دوو لا ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو وتی: بە پێی ڕێکەوتن لە گەڵ لایەنی عێراقی، یەکێک لە خاڵەکانی ئاڵوگۆڕ لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بە هۆی نۆژەنکردنەوە هەناردەکەی ڕاگیراوە و پابەندبوونی ئێران لە ڕێگای خاڵی دووەمەوە ئەنجام درا. پاش نۆژەنکردنەوە و چاکسازی لە خاڵی یەکەم، خاڵی دووەم هەناردەکەی ڕاگیرا و هەناردە لە خاڵی یەکەمی ئاڵوگۆڕەوە بەرەو عێراق دەکرێت.
سەرۆکی ناوەندی کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبردنی غازی ئێران وتی: ئەم چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی خاڵەکانی هەناردە و وێستگە پەیوەندیدارەکان بە ئاگاداری لایەنی بەرامبەرە و لە ڕێکەوتنە هاوبەشەکەدا هاتووە./.