بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەنگۆی ئاگربەستی لوبنان بڵاو بووەتەوە و باس لەوە دەکرێت کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە فەرمی ڕادەگەێندرێت. خاڵێکی گرنگ و ڕوون ئەوەیە کە ئەم ئاگربەستە کە جەخت لە سەر جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکاتەوە، بە بێ خۆڕاگری و گیانفیدایی کەم وێنەی حزبوڵڵای لوبنان مسۆگەر نەبووە کە زیاتر لە یەک ساڵە لە بەرامبەر دوژمنی پاڵپشتیکراو لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە ڕاوەستاوە و موڵەتی داگیرکردنی تەنانەت یەک گوندی لوبنانی بە ڕژێمی زایۆنیستی نەداوە.
هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان بێ وێنەترین گیانفیداییان بۆ پشتیوانیکردنی خەڵک و خۆڕاگریی فەڵەستین لە غەززە پیشاندا و لوبنانیان لە داگیرکاری و پیلانگێڕی زایۆنیستەکان پاراستووە. ئاوارەبوونی 4 ملیۆن دانیشتووی شارۆچکە زایۆنیستییەکان لە سنورەکانی نێوان لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراو، ڕووداوێکی کەم وێنە و دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ حزبوڵڵای لوبنان لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی.
بەدەر لەو ڕووداوانەی کە لە پاش کۆتایی شەڕەکە ڕوو دەدەن، سەرەڕای ئەو هەموو کوشتار و کاولکارییەی کە لە ئەنجامەی ئەم دڕندەییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان بینرا، بەڵام یەکەم ئەنجامی ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە شەڕی لوبنان شکستی هێناوە.
بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جۆرێک دەگۆڕێت کە گرووپەکانی خۆڕاگری بوونیان نەمێنێت، حزبوڵڵای لوبنان لەناو ببرێت و سیستەمی سیاسی لەم وڵاتەدا بە پێی خواستی واشنتن و تەل ئەبیب بێت. بەڵام لە کۆتاییدا هیچ یەک لەم ئامانجانەی زایۆنیستەکان مسۆگەر نەبووە و ئەوان نەگەیشتوونەتە سادەترین ئامانجی خۆیان، واتە گەڕانەوەی ئاوارەکانی زایۆنیست بۆ ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو.
دەتوانین بڵێین کە ئەگەر بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەیزانی کە دەگاتە ئامانجە دیاریکراوەکانی، هیچ کات ملکەچی ئاگربەستی لوبنان نەدەبوو، بەڵام لەو ڕاستییە تێگەیشتووە کە بە بێ ئاگربەست ناتوانێت تەنانەت یەک شارۆچکە نشینی زایۆنیست بۆ باکوری فەڵەستینی داگیرکراو بگەڕێنێتەوە، واتە هەمان بابەتی هەمیشەیی کە حزبوڵڵا بەڵێنی دابوو و شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بەردەوام جەختی لە سەر دەکردەوە.
هەربۆیە ئەگەر ڕێکەوتنی ئاگربەست بگاتە ئەنجام، یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئەوەیە کە خۆڕاگری لە لوبناندا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت و هێزی سەربازییەکەی ئەوەی پیشاندا کە زایۆنیستەکان لە باکور تا ناوەڕاستی فەڵەستینی داگیرکراو ناتوانن بۆ هەمیشە بیر لە ئاسایش بکەنەوە و ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی دیسانەوە هەڵەکانی دووبارە بکاتەوە، گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو بۆ زایۆنیستەکان دەبێتە خەون و خەیاڵ.
بەم هۆیەوە زۆربەی بەرپرسان و زایۆنیستەکان ڕایانگەیاندووە کە تەل ئەبیب ڕێکەوتنی خۆبەدەستەوەدان و ملکەچبوون لە بەرامبەر حزبوڵڵا واژۆ دەکات./.