بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولناسر همەتی وەزیری ئابوری ئێران لە گەڵ خالید فەلاح وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە لە پەراوێزی بیست و هەشتەمین کۆنفرانسی جیهانی وەبەرهێنان کە لە شاری ڕیاز بەڕێوەچوو، کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دەرفەتەکانی بەردەم گەشەی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە پێناو گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان تاوتوێ کرا.
کۆنفرانسی جیهانی وەبەرهێنان لە بواری نێودەوڵەتیدا گرنگی بە گەشەی وەبەرهێنانی دەرەکی، بازرگانی و تەکنۆلۆژیا دەدات./.