بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناڕەزایەتی نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامیی بەشدار لە دانیشتنی هاوپەیمانی شارستانیەتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی پۆرتۆگال بووە هۆی دەرکردنی زیپی لیڤنی وەزیری پێشووتری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران، جەزایر، مۆریتانیا و تونس هەڕەشەی چوونە دەرەوەیان لە هۆڵی دانیشتنەکە کرد ئەگەر ئەو بەرپرسەی پێشووتری زایۆنیست نەکرێتە دەرەوە، هەر بۆیە لیڤنی دەرکرا.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری دەرەوەی پۆرتۆگال بەشداری لەو دانیشتنەدا کرد./.