بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەفتالی بنێت ڕەخنەی لە ڕێکەوتنی ڕژێمی زایۆنیستی و حزبوڵڵای لوبنان گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکە ڕێگری لە تواناکانی حزبوڵڵا بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ناکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دیارینەکردنی ناوچەی پارێزراو لە لوبنان دەبێتە هۆی ئەوەی کە حزبوڵڵا خانووە ڕووخاوەکانی باشوری ئەم وڵاتە لە پێناو هێرشکردنە سەر ئیسرائیل نۆژەن بکاتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە حزبوڵڵا هێشتا توانا مووشەکییەکانی بەکارنەهێناوە و دەتوانێت لە قۆناغی داهاتوودا زیاتر خۆی پڕچەک بکات./.