بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنوچەهر حەبیبی وەک پارێزگاری نوێی کرماشان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستنیشان کرا.
ناوبراو ئەزموونێکی زۆری لە بواری جێبەجێکاریدا هەیە و پێشتر لە پلە و پۆستەکانی وەک جێگری کاروباری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگای قەزوێن، جێگری پارێزگاری قەزوێن بۆ کاروباری ئابوری، سەرۆک شارەوانی یاسوج، قایمقامی گەچساران و …. بووە.
حەبیبی بڕوانامەی دکتۆرای پلانداڕێژی شاریی هەیە و لە ئێستادا وەک پارێزگاری نوێی کرماشان دەست بەکار دەبێت./.