بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا ئەمانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنە بەشکۆیە کە ڕۆڵە وەفادارەکانی لوبنان لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە دەستیان هێناوە، پیرۆزبایی لە گەل، خۆڕاگری و حکومەتی لوبنان دەکەم “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” یەکگرتوویی سیاسی و سەربازیی لوبنان کاریگەری خۆیی لە پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ئەم وڵاتە و گەلە گەورەکەی سەلماندووە “.
ئەمانی ڕایگەیاند کە ” بەڵێنی ڕاستگۆیانەی سەرکەوتن کە لە لایەن سەید حەسەن نەسروڵڵا، سەیدی شەهیدانی خۆڕاگری، درابوو، بە هۆی گیانفیدایی گەورە مسۆگەر بوو و ئێمەش سڵاو بۆ ڕۆحی ئەو شەهیدە ئازیزە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای سەربەخۆیی و ئازادی لوبنان دەنێرین “./.