بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یتسحاق واسرلۆف وەزیری نەقەب و ئەلجەلیل کە وەک چاودێر بەشداری لە کابینە سەربازییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیدا دەکات، سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئاگربەستی واژۆکراو لە گەڵ لوبنان، وتی: بەدەر لە پرسە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان کە ئەوانیش زۆر گرنگن، ئامانج لەم شەڕەی لوبنان، گەڕانەوەی ئاسایش بوو و بە بێ دابینکردنی ئاسایش کەسێک بۆ باکور ناگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا کەسێک لە ئیسرائیل ناناسم کە ئامادە بێت پاش ئەم ماوە زۆر و دژوارە بۆ ناوچەیەک بگەڕێتەوە کە مووشەکەکان دووبارە ئەگەری گەڕانەوەیان هەیە، تەنانەت ئەگەر ئێمە دیسانەوە هەڕەشەی هێرشی وشکانی بکەین، ئەم کارە سەر ناگرێت، لە بەر ئەوەی کە هیچ یەک لە ئامانجەکانی شەڕمان مسۆگەر نەکردووە.
ئەو وەزیرەی زایۆنیست ڕایگەیاند کە شارۆچکەنشینەکان ئامادە نین بۆ ناوچەکانی باکور بگەڕێنەوە، لە بەر ئەوەی کە هەست بە بوونی ئاسایش ناکەن.
ڕاشیگەیاند کە نیگەرانی گەورە ئەوەیە کە دۆخی ئەو ناوچانە هیچ کات بۆ دۆخی پێش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ناگەڕێتەوە و بەرپرسان ئەمەیان دووپات کردووەتەوە./.