بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ئاگربەستی لوبنان لە کاتژمێر 4 ی بەیانی بە کاتی بەیروت خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتەبێژی سوپای داگیرکاری زایۆنیست ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەو ڕژێمە لە ناوچەکانی باشوری لوبنان دەمێننەوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە سوپای ئەو ڕژێمە داوای لە دانیشتووانی باشوری لوبنان کردووە بەرەو گوندە چۆڵکراوەکان جوڵەیان نەبێت.
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە متمانەی بە بەڵێنەکانی بنیامین نتانیاهۆ نییە و ناکەوێتە داوی ڕژێمی زایۆنیستییەوە.
هوخشتاین نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری لوبنان ڕایگەیاندووە کە نابێت ڕووداوەکانی پاش شەڕی 2006 دووبارە ببێتەوە و لە ئێستادا دەبێت ئاگربەست وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە لە 60 ڕۆژی داهاتوودا سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پاشەکشە دەکات، خەڵکی مەدەنی بۆ خانووەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە و سوپای لوبنان دووبارە کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی خۆی دەکاتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی لوبنان شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە 3 هەزار و 823 کەس کوژراون.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پێشوازی لە هەواڵی ڕاگرتنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان، ڕایگەیاند کە تاران لە پشتیوانیکردنی گەل، خۆڕاگری و حکومەتی ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت./.