بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە بەرواری 18 ی تشرینی دووەمی 2024 لە هێرشێکدا بۆ سەر تەل ئەبیب، ماڵی ” تومار بار ” فەرماندەی هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستیی بە درۆنی خۆکوژ کردووەتە ئامانج و هێرشەکەش ئامانجەکەی بە درووستی پێکاوە.
حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە ئەو درۆنە خۆکوژە ئامانجەکەی پێکاوە بەڵام ڕژیمی زایۆنیستی وەک هەمیشە ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم هێرشە و کردنە ئامانجی ماڵی ئەو فەرماندە باڵا سەربازییەی کردووە./.