بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی بە بۆنەی سەرکەوتنی حزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی، پەیامێکی ئاراستەی شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی ئەو بزوتنەوە کرد.
لە پەیامەکەی سەلامیدا هاتووە کە ئاگربەستی لوبنان لەم قۆناغەدا بە شکستێکی گەورە و ستراتیژی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی هەژمار دەکرێت و ئەو ڕژێمە بە هیچ یەک لە ئامانجەکانی لەم شەڕەدا نەگەیشتووە.
فەرماندەی سوپای پاسداران جەختی لە سەر بەردەوامی پشتیوانیکردنی خۆڕاگریی فەڵەستین و لوبنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کردووەتەوە./.