بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەڤیگدۆر لیبرمەن کە سەرۆکایەتی پارتی ” ئیسرائیل ماڵی ئێمە ” دەکات، وتی: لە کاتێکدا کە ئاڵای حزبوڵڵا لە بەیروت هەڵدەکرێت، کابینەی ئیسرائیل ئاڵای سپی (وەک هێمای خۆبەدەستەوەدان) هەڵدەکات.
ناوبراو وتی: بنیامین نتانیاهۆ باسی لە بەردەوامی شەڕ تا سەرکەوتن دەکرد بەڵام ئەوەی ڕوون نەکردووەتەوە کە کام لایەن سەرکەوتوو بووە./.