بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە کە لیوا کەیومەرس پورهاشمی ناسراو بە حاجی هاشم لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی ئێران لە سوریا لە هێرشەکانی شەوی چوارشەممەی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ نزیک شاری حەلەب شەهید بووە.
لەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەر دوو بەرەی غەززە و لوبنان هاتووە کە گرووپە تیرۆریستییەکان لە چەندین ڕۆژی ڕابردوو بە پشتیوانی زایۆنیستەکان جارێکی دیکە هێرشی دڕندانەیان لە دژی حکومەتی سوریا دەستپێکردووە کە ڕوبەڕوی وەڵامی بەهێزی سوپا و هێزەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بوونەتەوە./.