بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بە پێی یاسا، ڕوحی فەتوح سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی فەڵەستینی وەک جێگرەوەی خۆی دەستنیشان کردووە.
بە پێی ئەو بڕیارە، لە ئەگەری چۆڵبوونی پۆستی سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین، ڕوحی فەتوح بە شێوازی کاتی لەو پۆستەدا دەستبەکار دەبێت.
ڕوحی فەتوح تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڵەستین، بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەر لە ئەستۆ دەگرێت.
ماوەی دیاریکراوی یاساییش 90 ڕۆژە تا هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت و لە ئەگەری بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکان، سەرۆکایەتی کاتی بۆ ڕوحی فەتوح جارێکی دیکە درێژ دەکرێتەوە./.