بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیل لەحود وتی: ئەوەی کە لە ئێستادا لە سوریا و لە پاش شەڕی لوبنان ڕوو دەدات، پیشان دەدات کە هەر دوو قەیران یەک هۆکاری هەیە.
ناوبراو وتی: کاتێک کە زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوو باسمان لەوە دەکرد کە ئامانج لە شەڕی سوریا گۆڕینی نەخشەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بە پێی سیاسەت و ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێت، ئێمەیان بە لایەنگری تۆمەتبار دەکرد.
سەرۆک کۆماری پێشووتری لوبنان وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان کە لە سوریا شەڕ دەکەن، لە کاتێکدا کە شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە لوتکەی خۆیدا بوو، لە کوێدا بوون؟ ئەوان تەنانەت بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پشتیوانییان لە فەڵەستین و موسڵمانان نەکرد.
ناوبراو وتی: وەک چۆن کە هێرشی سەر لوبنان بە هۆی تێکۆشانی قارەمانانی خۆڕاگری شکستی هێنا، هەوڵی داگیرکردنی حەلەبیش لە ئەنجامدا شکست دەهێنێت./.