بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەکبەری بە ئاماژە بە شەڕ و پێکدادانی گرووپە تیرۆریستییەکان و سوپای سوریا لە پارێزگای حەلەب وتی: بەکارهێنانی چەک و پێداویستی سەربازی پێشکەوتوو لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە پیشاندەری پشتیوانی وڵاتانی ئەورووپی و وڵاتانی دیکە لەم تیرۆریستانەیە.
ناوبراو وتی: ئامانجی تێکدانی ڕەوشی سوریا تۆڵەکردنەوەی پشتیوانییەکانی ئەم وڵاتەیە لە بەرەی خۆڕاگری بە تایبەت حزبوڵڵای لوبنان.
ئەکبەری وتی: ئەمریکا دەیەوێت گوشارە ئەمنییەکانی سەر حکومەتی سوریا لە پارێزگاکانی باشوریش زیاتر بکات./.