بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند کە عێراق لە نێو ئەو وڵاتانەی زیاترین هاوردەیان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 لەم وڵاتەوە هەبووە، لە پلەی چوارەمدایە.
لە ڕاپۆرتێکی دەستەی ئاماری تورکیادا هاتووە کە هەناردەی ئەم وڵاتە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتە 33 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2023 بە 29 ملیار و 409 ملیۆن دۆلار، لە سەدا 3.1 بەرزبوونەوەی هەبووە.
لە ڕاپۆرتەکەی دەستەی ئاماری تورکیادا هاتووە کە ئەڵمانیا بە یەک ملیار و 795 ملیۆن دۆلار، ئەمریکا بە یەک ملیار و 562 ملیۆن دۆلار و بەریتانیا بە یەک ملیار و 294 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی یەکەم تا سێهەمی هاوردەی کاڵا لە تورکیادا بوون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، عێراق بە یەک ملیار و 236 ملیۆن دۆلار و ئیتالیا بە یەک ملیار و 159 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدا بوون.
عێراق زۆربەی کاڵا و پێداویستییەکانی بە تایبەت مادەی خۆراکی، لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت تورکیا و ئێران هاوردە دەکات./.