بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا، سەبارەت بە دوایین ڕەوشی حەلەب و چالاکبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەو وتووێژەدا جەختی لە سەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان کردەوە.
ناوبراو وتی کە ئاڵۆزییەکانی سوریا بە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی دادەنرێت./.