بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قژ هەڵوەرین یەکێکە لەو گرفتە گەورانەی کە ژنان و پیاوان پێوەی دەناڵێنن و کاریگەری دەروونیشی هەیە لە سەرییان و هەموو ڕێگەیەک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هەڵوەرینەکە ڕابگرن، بەڵام هەندێک جار سادەترین چارەسەرەکان سوودی زۆر بە دەست دەهێنن کە دیارترینیان بریتین لە:
چای سەوز:
چای سەوز بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، بۆیە خواردنەوەی چای سەوز لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی هاندانی میتابۆلیزم و بەرزکردنەوەی تەندرووستی گشتی.
ئاوی گوێزی هیندی:
پڕە لە ماددە خۆراکییەکان کە پاڵپشتی تەندرووستی قژ دەکەن. خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی لە سەر گەدەی بەتاڵ جەستە شێداردەکاتەوە و ماددە خۆراکییە گرنگەکان بە جەستە دەبەخشێت هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و تەندرووستی قژ باشتر دەکات.
وەرگرتنی ڤیتامینەکان:
ئەویش دەبێت پزیشک دوای ئەنجامدانی پشکنین دەستنیشانی بکات.
ئاو:
ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێکی گونجاوی ئاو یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندرووستی قژ.
میوە:
خواردنی میوە و سەوزەکان هاوکارن بۆ بەهێزبوونەوەی قژ./.