بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای سوریا، وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر دوو لا لەو وتووێژەدا وێڕای پشتیوانی تەواو لە دەسەڵاتی نیشتمانی و یەکپارچەیی سوریا و پشتیوانیکردنی حکومەت و سوپای ئەم وڵاتە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، بە پێویستیان زانی کە ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەک وڵاتانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڕەوتی ئاستانە، لە نزیکەوە هاوئاهەنگی و بەدواداچوون بۆ ئەم دۆخە بکەن./.