بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرلەبەیانی شەممە ١٠ی سەرماوەز لە رێوەرەسمی کۆتاییدا براوەکان لەبەشە جیاجیاکانی فستیڤاڵەکە دیاریکران.
بەپێی بڕیاری لێژنەی داوەری یان هەڵبژێرەرەکان کە پێکهاتبوون لە چەندین کەسایەتی ئاکادیمیی و بەئەزموون لەبواری شانۆدا خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەشکران.
خەڵاتی رووناکی:
خدر سەعید بۆ رووناکی شانۆی دادگەها شاماران لە دهۆکی هەرێمی کوردستان
خەڵاتی جڵوبەرگ:
ئەسرا گوڵموحەمەدی بۆ دیزاینی جلوبەرگی شانۆی دووکانی خۆکوژین لە تاران
خەڵاتی موسیقا:
رایان ئیبراهیم بۆ موسیقای شانۆی دادەگا شاماران لە دهۆکی هەرێمی کوردستان
دیزاینی سێن یان سەحنە:
جەعفەر سریش ئابادی و باقر سروش بۆ دیزاینی سێن شانۆی دووکانی خۆکوژین لەتاران
ئەکتەری ژن:
نارین جەلیلی بۆ رۆڵ بینین لە شانۆی پردێک لە شوشە لە سەقز
ئەکتەری پیاو:
کەژوان محەمەدی بۆ رۆڵ بینین لە شانۆی دووکانی خۆکوژین لە تاران
نووسەری:
باقر سروش بۆ نووسینی دووکانی خۆکوژین لە تاران
شانۆنامەنووسی:
هەڵکەوت ئیدریس عابد بۆ نووسینی شانۆنامەی دادگەها شاماران لە دهۆکی هەرێمی کوردستان
دەرهێنەری:
باقر سروش بۆ دەرهێنەری شانۆی دووکانی خۆکوژین لەتاران.
هەروەها شانۆکارێکی کەرکوکی پلەی یەکەمی لە فێستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی بەدەستهێنا. مەریوان زەنگەنە، نووسەر و شانۆکار لە بەشی پێشبڕکێی تێکستی شانۆیی لە نۆزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز توانی خەڵاتی باشترین دەقی شانۆیی بەدەستبهێنێت.
لەرێورەسمی کۆتاییدا نۆزدەیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەقز خەڵاتی رێزلێنان بە چەندین کەسایەتی و هونەرمەندی شانۆی کوردستان درا، لەوانە گوڵستان تاهیر خەڵکی کوردستانی سووریا بۆ رۆڵ بینین لە شانۆی نەسرین.