بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەدا ئاماژە بە گرنگترین زانیارییەکان لە سەر هەستیاری دەدرێت.
نیشانەکانی هەستیاری:
نیشانەکانی هەستیاری کە دەردەکەون لەکاتی توشبوون بە هەستیاری لەسەر چەند کارتێکەرێک بەندە، وەکو هۆکاری هەستیارییەکە و توندییەکەی، دەکرێت ئەم نیشانانە کاریگەری دروست بکەن لەسەر پێست و کۆئەندامی هەناسە و کۆئەندامی هەرس، کە بە پێی هۆکاری توشبوونەکە نیشانەکانی دەگۆڕێن، کە ئەم کۆمەڵانە دەگرنەوە:
هەستیاری خۆراک:
ئەم هەستیارییە ڕوودەدات لەکاتی خواردنی هەندێک جۆری خۆراک، وە چەندین نیشانە دەردەکەون لەکاتی ڕوودانی هەستیاری خۆراک وەکو: ئاوسانی پێست و سووربوونەوەی، یان گێژبوون یان هیلاکی.
هەستیاری وەرزی:
لەکاتی ڕوودانی هەستیاری وەرزی چەند نیشانەیەک لە کەسی توشبوودا دەردەکەوێت وەکو ئاوسانی چاوەکان و بەربوونی ئاوی لووت، وە زۆرجار چارەسەری ئەم هەستیارییە بەهۆی چارەسەرەکانی ماڵەوە دەبێت و پێویستی بە چاودێری تەندروستی نییە.
هەستیاری توند (زیادەڕەو):
ئەم هەستیاری مەترسییە بۆ سەر ژیان و پێویستی بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی پزیشکە، زۆربەی نیشانەکانیش دەردەکەون لە کاتی توشبوون بەم هەستیارییەدا وەکو ڕوودانی قورسی هەناسەدان و لەدەستدانی هۆش و سەرسوڕهاتن.
دیارترین هۆکارەکانی هەستیاری:
هەستیاری ڕوودەدات لەکاتی کاردانەوەی لەش بۆ هەندێک ماددە و لەش دژە تەنی لە دژ دروست دەکات و لە ڕێی دژە تەنەکانەوە هێرش دەکاتە سەر ئەم ماددانە لەکاتی بەرکەوتن یان هاتنە ناو لاشەوە، دیارترین هۆکارەکانی هەستیاریش بریتین لە:
دەنکە هەڵاڵە:
دەنکە هەڵاڵە بە یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی هەستیاری دادەنرێت.
مێرووی پەروانە (مێروانە):
پەروانە مەبەست پێی مێروویەکی بچووکە کە بە چاوی ئاسایی نابینرێت و لەناو تەپوتۆزدا هەیە و دەبێتە هۆی هەستیاری، هەروەها چارەسەری ئەو هەستیارییەی کە ئەم مێرووە تووشت دەکات بریتییە لە پڕژێنە (سپرای)ە ستیرۆیدییەکانی لووت یان دژە هیستیامینەکان یان لابەرەکانی لووت گیران.
بۆگەنی و کەڕووەکان:
ئەمانەش بریتین لە کۆمەڵێ میکرۆبی بچووک کە لە هەوادا هەن دەبنە هۆی هەستیاری، نیشانەکانی توشبوون بەم هەستیارییەش بە نیشانەکانی توشبوون بە هەستیاری بەهۆی دەنکە هەڵاڵە و هەستیاری بەهۆی مێرووی پەروانە دەچێت، هەروەها چارەسەرەکەشی هاوشێوەی چارەسەری هەستیاری مێرووی پەروانەیە، خۆپاراستن لەم هەستیارییەش لەڕێی دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی بۆگەنی و لەناوبردنییەوە دەبێت.
تووکی ئاژەڵان:
ە دیارترین هۆکارەکانی هەستیارییە، وە ڕەنگە چەندین نیشانە دەربکەون لە هەستیاریی بەهۆی تووکی ئاژەڵانەوە وەکو پژمە و خوران و لوت گیران، خۆپاراستن لەم هەستیاریەشیان لەرێگەی دوورکەوتنەوە لە دەستدان لە ئاژەڵان یان شۆردنی ئاژەڵەکە لانی کەم جارێک لە هەفتەیەکدا دەبێت.
پێودانی مێرووەکان:
ڕەنگە هەندێک کەس توشی هەستیاری ببن لە ئەنجامی پێوەدانی مێرووەکانی وەکو مێروولە و مێشەنگ و زەردەواڵە، بە زۆری نیشانەکانی توشبوون بەم هەستیاری خۆیان دەبیننەوە لە هەستکردن بە ئازار و سووربوونەوە و ئاوسانی شوێنی پێوەدانەکە، ڕەنگیشە ئەم نیشانانە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.
مادەی لاستق:
هەندێک کەس ڕەنگە توشی هەستیاری ببن لە ڕێی پە دەست کردنی دەستکێش یان پارێزەری ئەندامی نێرینەی دروستکراو لە ماددەی لاستق، ڕەنگە چەند نیشانەیەکیش دەربکەون بەهۆی توشبوون بەم هەستیارییەوە وەک داکەوتنی ئاوی لووت یان پژمە یان کۆکە، دەکرێت چارەسەری ئەم هەستیارییە بکرێت لە ڕێی بەکارهێنانی دەرمانی دژە هیستامینەکان، وە دەکرێت خۆپارێزی لەم هەستیارییە بکرێت لە ڕێی دوورکەوتنەوە لە دەست لێدان لە ماددەی لاستق.
چەند خۆراکێکی دیکە:
هەندێک خۆراکی وەکو شیر و ماسی و گوێچکەماسی و بوندوقەکان و ساوەر و هێلکە ڕەنگە ببنە هۆی هەستیاری، وە زۆرجار هەستیاری بەم خۆراکانە ڕاستەوخۆ پاش خواردنیان دەردەکەوێت، دەکرێت هەستیارییەکە سووک بێت یان توند بێت، خۆپارێزیش لەم هەستیارییە لەڕێی دووکەوتنەوەوە دەبێت لە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی هەستیارییەکە.
دەرمان:
دەرمانەکانی وەکو پەنسلین و ئەسپرین لە دیارترین هۆکارەکانی هەستیارین، ڕەنگە چەندین نیشانە لە کەسەکەدا دەربکەون بە خواردنی ئەم دەرمانانە وەکو دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە، هەندێک جاریش ئەو نیشانانەی دەردەکەون کە هەستیاریدا ڕەنگە لە ئەنجامی دەرمانی قورس بن یان ئەو دەرمانانەی هەڕەشەن بۆ سەر ژیان./.