بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێهروز قەرەبەیگی بە ئاماژە بەوەی هەناردە بۆ وڵاتی عێراق لەم ماوەیەدا لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 38 بەرزبوونەوەی هەبووە، وتی: لە 7 مانگی سەرەتایی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، 5 ملیۆن و 531 هەزار تەن کاڵا بە بەهای یەک ملیار و 473 ملیۆن و 436 هەزار دۆلار لە خوزستانەوە هەناردەی وڵاتی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی: داهاتی گومرکەکانی پارێزگای خوزستان لەم ماوەیەدا 10 هەزار و 728 ملیار ڕیاڵ بووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 6 بەرازبوونەوەی هەبووە.
قەرەبەیگی وتی: لە ماوەی 7 مانگەی سەرەتایی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی بە گشتی 13 ملیۆن و 598 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 4 ملیار و 530 ملیۆن دۆلار لە گومرکەکانی پارێزگای خوزستانەوە هەناردە کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 13 و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 36 بەرزبوونەوەی هەبووە.
چاودێری گومرکی خوزستان هەروەها وتی: هەروەها لەم ماوەیەدا 9 ملیۆن و 55 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 5 ملیار و 16 ملیۆن دۆلار هاوردە کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 10 بەرزبووەتەوە و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 2 دابەزینی تۆمار کردووە./.