بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ دووشەممە لە ئەنکەرە لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووە. کۆبوونەوەکەی عێراقچی و فیدان تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی سوریا و داگیرکردنی حەلەب لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە تاران و ئەنکەرە هەموو کات لە پرسە جیاجیاکاندا پێکەوە ڕاوێژیان هەبووە، لە هەندێک کاتدا ناکۆکیش هەبووە و ئاساییە کە پێکەوە لە سەر خاڵە ناکۆکەکانیش وتووێژ بکرێت.
عێراقچی ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ تورکیا نیگەرانی هاوبەش هەیە و هەوڵەکانی هەر دوو وڵات دەبێت بگاتە سەقامگیری بۆ ناوچەکە./.