بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەلافل کە لە نۆکی هاڕاو پێکدێت و لە گەڵ چەند کەرەستەیەکی دیکەدا تێکەڵ دەکرێت و سووردەکرێتەوە، یەکێکە لەو خواردنانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا زۆر باوە، لە کاتێکدا کە فەلافل ویستێکی زۆری لە سەرە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییەکان، بەڵام کەسانێکی زۆر گومانیان لەوە هەیە کە تاچەند خواردنێکی تەندرووستە.
فەلافل چەندین ماددەی خۆراکی گرنگ لەخۆدەگرێت وەک پرۆتین، کاربۆهیدرات، ڕیشاڵ، مەگنیسیۆم، هەروەها فەلافێل کالیسیۆم و ڤیتامین B5 لەخۆدەگرێت بەڵام لە کاتی سوورکردنەوە و ئامادەکردنیدا ڕێژەی چەوری و کالۆرییەکەی زیاتر دەبێت.
کاریگەرییە زیانبەخشەکانی فەلافل بەندە بەو پێکهاتانەی کە بۆی زیاد دەکرێن و شێوازی ئامادەکردنەکەی، چونکە کاتێک سووردەکرێتەوە ڕێژەی چەوری و کالۆرییەکەی زیاد دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و مەترسی لە سەر جەستە درووست دەکات، هەروەها خواردنی دوو بۆ سێ جار لە هەفتەیەکدا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
جێگەی باسە زۆرێک لە چێشتخانەکان زەیتی کوالێتی نزم بۆ سورکردنەوە بەکاردەهێنن و گەرمی دەکەن بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و بەرزی فشاری خوێن زیاد دەکات.
پێویستە گرنگی بەو بڕە خوێیە بدرێت کە دەخرێتە ناو فەلافلەوە، چونکە هۆکارە بۆ زیادبوونی سۆدیۆم لە جەستەدا ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن./.